مارک ئیسپەر وەک وەزیری نوێی بەرگریی ئەمریکا دەستبەرکار دەبێت


وێستگە نیوز-
دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکاوە، مارک ئیسپەر بە فەرمی بووە وەزیری بەرگریی ئەمریکا.

شەوی رابردو مارک ئیسپەر لە کۆشکی سپی لەبەردەم دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد و بە فەرمی بووە بە وەزیری بەرگری ئەمریکا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی ٢٣ی تەمموزی ٢٠١٩  ئەنجوومەنی پیران بە ٩٠ دەنگی بەڵێ، بەرامبەر ٨ دەنگی نەخێر دەنگیان پێی دا.

مارک ئیسپەر رایگەیاندوە "دەمەوێت سوپاسی لیژنەی خزمتگوزاری سەربازی ئەنجوومەنی پیران بکەم بۆ ئەم هەنگاوە خێرایەیان بۆ هەڵبژاردنی من، هەروەها ئەو پشتیوانییە بەهێزە یەکگرتووەی ئەمڕۆ لەلایەن تەواوی ئەنجوومەنی پیرانەوە پێم گەیشت. ئەوە شەرەفی ژیانی منە کە وەکو وەزیری بەرگری دەستنیشان بکرێم و سەرکردایەتی مەزنترین سوپا بکەم لە مێژوودا".

هەروەها دۆناڵد ترەمپ لە گوتەیەکدا لەدوای سوێندخواردنی ئیسپەر گوتی "ئەو دەبێتە کەسێکی مەزن (لە کارەکەیدا)"

هــ. ب




AM:10:28:24/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو