ڤیدیۆ.. ساتی هێرشکردنەکەی سەر هۆقەباز بڵاو کرایەوە


وێستگە نیوز-
گرتە ڤیدیۆیەکی روداوی هێرشکردنەکەی هەولێر بڵاو دەکرێتەوە.

کەمێک لەمەوبەر کەناڵی روداو گرتە ڤیدیۆیەکی لەسەر شاشەی تیڤییەکەیەوە بڵاوکردەوە کە روداوی هێرشکردنەی سەر رێستۆرانتی هۆقەباز نیشان دەدات لە شاری هەولێر.

کەناڵی روداو ئاماژەی بەوەداوە "ئەو گرتە ڤیدیۆیە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە" و تا ئێستاش هیچ کام لە دەزگا ئەمنی و ئاسایشییەکانی هەریمی کوردستان هیچ رونکرندەوەیەکیان لەو بارەیەوە نەداوە".

ئەوەش دوا ئەوە دێت کە رۆژی چوارشەممەی رابردو ١٧ی تەمموزی ٢٠١٩ لە هێرشێکدا بۆسەر رێستۆرانتی هۆقەباز لە شاری هەولێر کەسێک بەناوی "عوسمان کۆسە" کە میدیاکان بە جێگری کونسوڵی تورکیا و هەندێکیشیان بە بەرپرسی باڵای دەزگای هەواڵگری میتی تورکیا ناویان برد لەگەڵ دوو هاوڵاتی دیکەی کورد بەناوی نەریمان و بەشدار کوژران.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدۆیەی کەناڵی روداو بڵاویکرددووەتەوە "مەزڵوم داغ و دوو کەسی دیکە کە بەتەواوەتی روخساریان دیار نییە، تەقە لە عوسمان کۆسە دەکەن بە دەمانچەی بێدەنگ و ئەو کەسەشی لەگەڵ کۆسەدایە لەو کاتەدا هەڵدێت و دواتر دەمانچەکەی دەردەهێنێت و تەقە دەکات".

ماوەی گرتە ڤیدیۆییەکەش نزیکەی ٣٠ چرکەیە و گرتەی تەنها یەکێکە لە کامێراکانی ناو رێستۆرانتەکە.


لەسەر کوژرانی عوسمان کۆسەش تا ئێستا دوو هاوڵاتی کوردی باکوری کوردستان بەناوەکانی مەزڵوم داغ و محممەد بەشیکسیز دەستگیرکران کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمەوە دوای ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کران.


AM:09:28:24/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 19516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو