سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا كرد

‌نێچیرڤان بارزانی و بۆیس جۆنسن

وێستگه‌ نیوزـ

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی بۆریس جۆنسن كرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ی ته‌مموزی 2019، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بۆریس جۆنسن كرد كه‌ به‌ سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران و سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریاتیان هه‌ڵبژێردراوه‌.

له‌ نامه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی هیوای خواستوه‌ لە سەردەمی سەرکردایەتیی جۆنسن وەک سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، پەیوەندییەکانی هەولێر و لەندەن زیاتر ثيَشكةوتن بةخؤيةوة ببينيَت. 

داواشیكردوه‌: بۆ پاراستی سەقامگیریی ئەو بەشە گرنگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جۆنسن له‌ پشتیوانییكردنی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت.

دەقی نامەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بۆریس جۆنسن:

بەڕێز بۆریس جۆنسن،

پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنتانه‌وه‌ به‌ سەرۆکی پارتی پارێزگاران. بێگومانم ئەزموون و سەرکردایەتیی بەڕێزتان زۆر گرنگ و سوودبەخش دەبن بۆ داهاتووی شانشینی یەکگرتوو.

هەرێمی کوردستان شانازی بە پەیوەندییەکانییه‌وه‌ لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو دەکات، هیوادارم لەژێر سەرکردایەتیی بەڕێزتاندا وەک سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆكوەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، پەیوەندییەکان زیاتر پێشبکەون.

رۆڵی بەرچاوی شانشینی یەکگرتوو لە پشتگیری و یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژ بە تیرۆر زۆر گرنگ دەنرخێنین. لەژێر سەرکردایەتیی بەڕێزتاندا، هەرێمەکەمان هیوای بەردەوامی بەو پشتگیرییانه‌ی شانشینی یەکگرتووە بۆ پاراستی سەقامگیریی ئەو بەشە گرنگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لەگەڵ رێزدا..

نێچیرڤان بارزانی،
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
23/7/2019


PM:11:53:23/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 1268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو