عادل عه‌بدولمه‌هدی: فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 11 وه‌زیر ده‌ركراوه
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی وه‌زیرانی عیراق سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی رایگه‌یاند: فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 11 وه‌زیر ده‌ركراوه و زیاتر له هه‌زار و 300 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیش ره‌وانه‌ی دادگاكانی ده‌ستپاكی كراون.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی ته‌مموزی 2019 رایگه‌یاند: به‌تێكڕا چوار هه‌زار و 117 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا هه‌ن كه یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه، وتیشی تائێستا هه‌زار و 367 دۆسیه ره‌وانه‌ی دادگاكانی ده‌ستپاكی كراون.
هه‌رله كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاشكرایكرد كه فه‌رمانی ده‌ستگیركرد بۆ 11 وه‌زیر و ئه‌وانه‌ش ده‌كراوه كه به پله وه‌زیرن، ئه‌نجومه‌نی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵیش رێوشوێنه‌كانی له‌دژی گه‌نده‌ڵكاران چڕكردوه‌ته‌وه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی راشیگه‌یاند: هه‌ركات له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌ته‌كان به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵكاراندا ساغ بووه‌وه، ئه‌وا ناوه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به‌و كه‌سایه‌تییه عیراقییانه‌ش كه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندون، وتی: دۆسیه‌كانیان ره‌وانی راوێژكاره یاساییه‌كان كراوه تا كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا و سه‌باره‌ت به جموجوڵی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: جموجوڵی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا ده‌كرێت و له نزیكیشه‌وه چاودێریی هه‌ر جموجوڵێكیان ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به حه‌شدی شه‌عبیش رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی حه‌شد تێكه‌ڵی سوپا و پۆلیس ناكرێت، چونكه ئه‌وان هێزێكی تایبه‌تی سه‌ربه هێزه چه‌كداره‌كانن، جه‌ختیشیكرده‌وه كه رێگه به هیچ لایه‌نێكی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ناده‌ن.
PM:11:18:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت