به‌ڤیدیۆ.. له‌سه‌ر سته‌یج به‌ر چه‌قۆ درا
وێستگه نیوزـ
له‌وكاته‌ی ئه‌كته‌رێك له باشوری چین چوه سه‌ر سته‌یج، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه هێرشیكرایه‌سه‌ر و چه‌ند چه‌قۆیه‌كی لێدرا.
ئه‌كته‌ره‌كه له‌میانی به‌شداریكردنی له چالاكییه‌كی رێكلام كردن‌دا له‌سه‌ر سته‌یج وه‌ستابوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه هێرشیكرایه‌سه‌ر و به به‌رچاوی ئاماده‌بوانه‌وه‌ی چه‌ند چه‌قۆیه‌كی لێدرا.
دوای هێرشه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ پاسه‌وانه‌كان گه‌یشتنه سه‌ر سته‌یج و هێرشبه‌ره‌كه‌یان ده‌ستگیركرد.
دواتریش ئه‌كته‌ره‌كه برایه نه‌خۆشخانه و ده‌ركه‌وت كه چه‌قۆكان به‌ر سك و ده‌ستی كه‌وتون و به نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوو چاره‌سه‌ری بۆ كرا.
PM:10:52:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 7816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت