قایمقامیه‌تی سلێمانی: ئه‌م جۆره ئاوه بۆ خواردنه‌وه مه‌كڕن
هۆشداری دەدرێتە مارکێت و دوکانەکان
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی زوو تێكچونی پێكهاته‌كه‌ی، لەبارەی ئاوی له‌ده‌به‌نراوه‌وه هۆشداری دەدرێت و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له هاوڵاتیان ده‌كات ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌رتیشكی خۆر نه‌كڕن.
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی تیشكی خۆره‌وه کارلێک کردن لەنێوان ده‌به‌ی پلاستیك و ئه‌و ئاوه‌ی بۆ خواردنەوە تێی دەکەن، پێكهاته‌كه زوو ده‌گۆڕێت شیاوی خواردنه‌وه‌ی نامێنێت بۆیه لیژنە هاوبەشەکان ئاگاداری سەرجەم کارگەکانی کردوه‌تەوە لەکاتی گواستنەوەیدا ئاوی له‌ده‌به‌نراو بەتەواوی داپۆشراوبن و دوربن له تیشکی خۆر.
وتیشی: "بەهاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان، لیژنە هاوبەشەکان رێگری لەو بارهەڵگرانە دەکات به سەردانە پۆشراوی له‌كارگه‌كان یاخود له كۆگاكانی عه‌مباركردنه‌وه ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو دەگوازنەوە بۆ بازاڕ و چێشتخانەو مارکێتەکان، دەست بەسەر ئوتۆمبێله‌كه‌یاندا دەگیرێت".
ئه‌وه‌شی وت: "پێشتر دووکان و مارکێتەکان ئاگادار کراونەتەوە نابێت خواردن و خواردنەوەکان لەبەر تیشکی خۆر دابنرێت یاخود عه‌مبار بكرێت، بەهەمان شێوە بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو لەبەرئەوەی پێش وادەی بەسەرچونیان زوو خراپ دەبن و زیان بۆسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکەن".
به وته‌ی گۆران قادر، هەر کارگە، بارهەڵگر، مارکێت و شوێنێک پابەند نەبێت و ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو لە بەرتیشکی خۆر دابنێت بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كان رێکاری یاسایی پێویست بەرامبەریان دەگیرێتە بەر.
سەرۆکی لیژنەهاوبەشەکان داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات، لەكاتی كڕینی ئاوی خواردنەوەدا شوێنێك ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراوی لەبەر تیشكی خۆر دانابوو لێی نەكڕن، تەنها لەو شوێنانه ئاوی خواردنەوەی له‌ده‌به‌نراو بكڕن دورله‌تیشكی خۆر و شوێنی تایبەت دایانناوە.
هــ. ر
PM:09:49:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 14260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت