تره‌مپ: نابینه پۆلیس بۆ پاراستنی كه‌شتیی وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی نابێته پۆلیس تا كه‌شتییه وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی وه‌ك چین و سعودیه و ژاپۆن له گه‌روی هورمز بپارێزێت.
له وتارێكدا له به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك خوێندكاری وڵاته‌كه‌ی، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له به‌شداریكردنی له لوتكه‌ی جی20 له ژاپۆن كرد و وتی: ئه‌مریكا بۆ پاراستنی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان شه‌ڕ ده‌كات و هه‌ندێك له‌و وڵاتانه‌ش خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ندن، ئه‌مه‌ش تێچوییه‌كی زه‌به‌لاحی خستوه‌ته ئه‌ستۆی وڵات.
به‌وته‌ی تره‌مپ، ئه‌مریكا بڕێكی كه‌م له‌و نه‌وته‌ی به‌رده‌كه‌وێت كه به هه‌ردوو گه‌روی هورمز و بابولمه‌نده‌بدا ده‌ڕوات، هه‌موو ئه‌و كه‌شتییه نه‌وتگوازه‌ره‌وانه‌ش كه به‌و دوو گه‌روه‌دا ده‌ڕۆن، كه‌شتییه‌كانی چینن و ئه‌وان 65%ی نه‌وته‌كه‌یان به‌و ناوچه‌یه‌دا هاورده ده‌كه‌ن و ژاپۆنیش 25%.
وتیشی: له‌ونێوانه‌دا ئه‌مریكا چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه رۆڵی پۆلیس ده‌بینێت و پارێزگاری له‌و كه‌شتییانه ده‌كات، پرسیاری كرد و وتیشی: بۆچی ببین به پۆلیسی چین و ژاپۆنی ده‌وڵه‌مه‌ند یان پۆلیسی وڵاتانی دۆستی وه‌ك سعودیه و ئیمارات و ئه‌وانی دیكه؟
تره‌مپ پرسیارێكی دیكه‌ی كرد و وتی: ئه‌ی بۆچی ئه‌و كاره ده‌كه‌ین و بۆ له‌وێین؟ له وه‌ڵامیشدا هه‌ر خۆی وتی: بۆئه‌وه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك بپارێزین ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌شدا كه پێویست ناكات ئه‌و كاره بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مریكا هه‌ر ده‌یكات.
سه‌باره‌ت به سوپای وڵاته‌كه‌شی وتی: ئێستا سوپا له‌باشترین دۆخیدایه و خاوه‌نی موشه‌كی نوێیه، هه‌ر له ئێستاشدا باشترین كه‌لوپه‌لی جیهان دروست ده‌كه‌ین و جبه‌خانه ئه‌تۆمییه‌كانیشمان به‌شێوه‌یه‌كی بێ وێنه نوێ ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هیواشی خواست ناچار نه‌بن هێزه‌كانیان به‌كاربهێنن، به‌ڵام وتی ده‌بێت سوپایه‌كی به‌هێزیان هه‌بێت و هه‌میشه ئه‌و سوپایه له ئاماده‌باشیدا بێت.
PM:09:32:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت