هه‌ولێر.. له روداوێكی هاتوچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
له روداوێكی هاتوچۆدا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر رویدا، ئۆتۆمبیلێك وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.
فازل حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند: روداوه‌كه كاتژمێر 6ی سه‌ر له‌ئیواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 23ی ته‌مموزی 2019 له‌سه‌ر ریَگای سه‌ره‌كیی هه‌ولێر - خه‌بات له‌نزیك كانی قرژاڵه له سایدی هاتن به‌ره‌و هه‌ولێر رویداوه.
وتیشی: ئوتومبیلیكی جۆری هیوندای سانتافی - تایبه‌ت به‌هۆی تیژرۆیی و خراپی رووی رێگاكه كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه و له‌دوای ده‌رچونی له‌رێگا خۆی به داره رواوه‌كانی ته‌نیشتی ریَگاكه‌دا كێشاوه و شۆفێره‌كه‌ی دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
PM:09:00:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت