ئه‌مریكا هانی به‌غداو هه‌رێم ده‌دات تا له رێگه‌ی گفتوگۆوه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن
مەسرور بارزانی و مایک پۆ‌مپێیۆ
وێستگه نیوز ـ
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی، له مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه پێگه‌یشت و رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هانی به‌غدا و هه‌رێم دەدات بۆ ئەوەی لە رێگەی گفتوگۆوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
به گوێره‌ی هه‌واڵی سایتی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ته‌مموزی 2019، مایک پۆ‌مپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کرد.
ئه‌وه‌ش هاتووه، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی ئەمریکا پشتیوانی لە هەوڵەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بەتایبەتی لە بواری ئەنجامدانی چاکسازی ئابووری.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نیشانداوه و وتویه‌تی: "ویلایه‌تە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هانی هەردوولا دەدات بۆ ئەوەی لە رێگەی گفتوگۆوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن".
لای خۆیه‌وه سەرۆک وەزیرانی هه‌رێم وێڕای سوپاسکردنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جەختی لەوە کردوەته‌وە، چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا پێویستە بە شێوەیەک بێت کە ماف و ئەرکی هەموو لایەك لەبەرچاو بگیڕێت. هەروەها باس لە گرنگیی بەردەوامبوونی یارمەتییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە کرا.
هــ. ر
PM:07:45:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 1600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت