گه‌رمیان..له روداوێكی هاتوچۆدا پێنج كه‌س برینداربوون
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان برینداربونی پێنج كه‌سی راگه‌یاند كه به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆوه بووه له‌ناو شاری كه‌لار.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی ته‌مموزی 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه كه له نزیك سه‌ۆكایه‌تیی زانكۆی گه‌رمیان روداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبیل لە جۆرەکانی (تویتا پیک ئاب و دێر پیک ئاب) لە ناو شاری کەلار رویداوه.
راشیگه‌یاندوه كه به‌هۆی پێكدادانه‌كه‌وه پێنج کەس برینداربون و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویستیش ڕەوانەی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی کەلار کران، هاوكات زیانی ماددیی زۆریش بەر ئۆتۆمبیلەکان کەوتوه.
PM:07:44:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 1748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت