لیژنەی ژینگە و تەندروستی پەرلەمان سەردانی قەزای دوکانی کرد
وێستگه نیوزـ
لیژنەی ژینگە و تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی قەزای دوکانیان کردو لەگەڵ سیروان سەرحەد قایمقامی قەزای دوکان و سەرۆک شارەوانی و بەڕێوەبەری گەشتوگوزار و لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی دوکان کۆبونەوە.
سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دوکان رایگەیاند ، لیژنە هاوبەشەکەی پەڕلەمان پێکهاتبوو لە نوێنەری سەرجەم فراکسیۆنەکان و مهبهست له سهردانهكهیان ئهوه بووه له نزیكهوه له کێشە ژینگەییەکان ئاگادار بن و بەدواداچوون بۆ تێکەڵبوونی ئاوەڕۆی دوکان بەزێی دوکان و کێشەی خۆڵ و خاشاکی سنورەکە بكهن.
وتیشی: پاشان ليژینهكه سەردانی زێی دوکان و شوێنی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی قەزاکەو دەریاچەی دوکانیان کرد.
لهمیانی سهردانهكهیاندا پەرلەمانتاران بەڵێنی ئەوەیانداوه بەدواداچوون بۆ کێشەکان بکەن و کار لەسەر بهگهڕخستنهوهی ئەو پڕۆژانەش بکەن کە لە ڕابردودا بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستاون و پەلەش بکرێت لە دروستکردنی پڕۆژەی ڕیسایکلینی خۆڵ و خاشاکی سنوری قەزاکە تا چیتر خۆڵ و خاشاکی سنورەکە لەنزیک شارەکان کۆنەکرێتەوەو نەبێتە هۆی دروستبونی کێشەی تەندروستی .
له گفتوگۆكانی نێوان لیژنهكه و قایمپامی قهزای دوكاندا باس لە پڕۆژەی ئاوەڕۆی قورسی قەزاکەش كراوه کە پێویستە دەست بەجێبەجێکردنی بکرێت تا چیتر ئاوەڕۆی قەزاکە ، نەڕژێتە زێی دوکانەوە .
PM:07:23:23/07/2019
ئهم بابهته 2128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت