به وێنه.. سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا به‌كڵاو و جامانه‌وه له چایخانه‌ی مه‌چكۆ له هه‌ولێر
قوباد تاڵەبانی و بۆریس جۆنسن.. چایخانەی مەچکۆ.. فۆتۆ: ئەژی عومەر
وێستگه نیوز ـ
دوای هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن، چه‌ند وێنه‌یه‌كی به كڵاو و جامانه‌ی كوردیه‌وه له چایخانه‌ی مه‌چكۆ له شاری هه‌ولێر بڵاوكرایه‌وه.
ساڵی 2015، ئه‌وكات كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بوو، بۆریس جۆنسن، سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم سه‌ردانی ناو بازاڕ ده‌كه‌ن و له چایخانه‌ی مه‌چكۆ، به كڵاو و جامانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
بۆریس جۆنسن، له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی داعشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ریتانیاوه مه‌شق و راهێنانیان پێده‌كرا.
لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی تیرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ژمارەیەک کەس لە بەریتانیا خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کاندیدکرد، بەڵام دواتر تەنیا دوو كاندید: بۆریس جۆنسن و جێرمی هەنت مانەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، 23ی ته‌مموزی 2019، بۆریس جۆنسن، وەزیری پێشووی دەرەوەی بەریتانیا بە سەرۆکی پارتی پارێزگاران هەڵبژێردر.
بۆریس جۆنسن بە بەدەستهێنانی 92 هەزار و 153 دەنگ لە کۆی 159 هەزار دەنگی ئەندامانی حزبەکەی لە جێرمی هەنتی بردەوە، کە ئەویش بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمڕۆی حزبەکەی 46 هەزار و 656 دەنگی بەدەستهێنا.
جۆنسن دوانیوەڕۆی چوارشەممە 24ی ته‌مموزی 2019، دوای ئەوەی سەردانی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم دەکات، لەلایەن شاژنەوە رادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی بەریتانیا.
بۆریس جۆنسن:
ئەلیکساندەر بۆریس جۆنسن له 19ی حوزەیرانی 1964 لە نیویۆرک لەدایکبووە
ئەندامی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بوو
1987 - 1994رۆژنامەنووس بووە لە رۆژنامەی تایمز و دەیلی تەلەگراف
2001 - 2008 ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا بووە.
2008 - 2016 سەرۆک شارەوانی لەندەن بووە
2016 - 2018 وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بووە.
هــ. ر
PM:07:23:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت