لێدوانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا سه‌باره‌ت به سزادانی چوار كه‌سایه‌تیی عیراقی
وێستگه نیوزـ
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا رایگه‌یاند سزادانی چوار كه‌سایه‌تیی عیراق له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا پشتیوانی له كاره‌كانی حكومه‌تی به‌غدا ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران.
له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا رایگه‌یاندوه كه وڵاته‌كه‌ی رێوشوێنی به‌رامبه‌ر چوار كه‌سایه‌تیی عیراق گرتوه‌ته‌به‌ر كه له گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ تێوه‌گلاون.
ئاشكراشیكردوه كه ئه‌مریكا سزای ئه‌و چوار كه‌سه‌ی داوه به‌وه‌ی رێگه‌نه‌درێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی دارایی و كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكیدا بكه‌ن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ڤیزای سه‌ردانكردنی وڵاته‌كه‌شیان پێ نادرێت.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا راشیگه‌یاندوه كه گرتنه‌به‌ر ئه‌و رێوشوێنه، پشتیوانیكردنه له كاره‌كانی حكومه‌تی عیراق و سه‌رجه‌م عیراقییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن و مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه كه ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و چه‌وساندنه‌وه‌ی كه‌مینه ئایینه‌كان تێوه‌گلاون، هه‌مان هه‌ڵوێستیشی به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رپرسه گه‌نده‌ڵانه ده‌بێت كه پۆسته‌كانیان بۆ پڕكردنی گیرفانی خۆیان و قۆرغكردنی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر حسابی هاوڵاتیان به‌كارده‌هێنن.
رۆژی پێنجشه‌ممه 18ی ته‌مموزی 2019، وەزارەتی گه‌نجینه‌ی ئەمریکا لیستێکی نوێی سزادانی بڵاوکردەوە کە تیایدا ناوی چوار بەرپرس و سیاسەتمەداری عیراقی تێدایە كه به گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و کارکردن بۆ ئێران و دزینی سەرچاوە سروشتییەکان سزادراون.
لیستەکە ناوی هەریەکە لە نەوفل عاکوب حەمادی، پارێزگاری لەسەرکارلابراوی موسڵ و ئەحمەد جبوری، پارێزگاری پێشوی سەڵاحەدین و ریان کلدانی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بابلیونی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی و ئەبو جەعفەر شەبەکی، بەرپرسی لیوای 30ی حەشدی شەعبی لە موسڵی تێدایە.
PM:06:44:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت