به‌ڤیدیۆ.. لە میسر كوڕێك هێرشی كرده‌سه‌ر باوكی و به زیندویی ئاگری تێ به‌ردا
وێستگه نیوزـ
له پارێزگای جیزه-ی میسر كوڕ و باوكێك بوو به شه‌ڕیان، كوڕه‌كه هێرشی كرده‌سه‌ر باوكی و دواتر ئاگری تێ به‌ردا.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له كامێراكانی چاودێریی ناوچه‌كه‌وه تۆمار كراوه و به‌پێی رۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن-ی میسریش ئاشكرایكردوه كه روداوه‌كه له گوندێكی سه‌ربه ناوچه‌ی ئه‌بو مه‌تامیر-ی سه‌ربه پارێزگای جیزه-ی میسر رویداوه.
وه‌ك له گرته‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه، باوكه‌كه له ماڵه‌كه‌یان راده‌كاته ده‌ره‌وه و كوڕه‌كه‌شی شوێنی كه‌وتوه، دوای خستنی باوكی، كوڕه‌كه مادده‌یه‌كی سوتێنه‌ر ده‌كات به جه‌سته‌ی باوكی‌دا و گڕی تێبه‌رده‌دات، دواتریش خه‌ڵكی ناوچه‌كه فریای پیاوه‌كه كه‌وتون و كوژاندویانه‌ته‌وه.
بۆ چاره‌سه‌ركردن، پیاوه‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و ده‌ریشكه‌وتوه كه ئه‌و كوڕ و باوكه پێشت له ماڵه‌وه بوه‌ته شه‌ڕیان و كار گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه ده‌ست له باوكی به‌رز بكاته‌وه، پۆلیسی ناوچه‌كه راگه‌یاندوه كه هیچ سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و روداوه تۆمار نه‌كراوه و هاوكات لێكۆڵینه‌وه‌ی له راستودروستیی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه ده‌ستپێكردوه.
PM:05:52:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 35208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت