حهمكۆ بۆ جاری سێیهم هاوسهگیری پێكهێنایهوه
هونەرمەند حەمکۆ
وێستگه نیوز ـ
هونەرمەندی بواری کۆمیدیا حەمکۆ بۆ جاری سێیەم ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا و دەڵێت، هاتریکی هاوسەرگیریم تۆمار کرد.
هونەرمەند حەمکۆ به رووداوی راگهیاندووه: "ژیانی هاوسەرگیرم پێکهێناوە، بەڵام ناتوانم هیچ زانیارییەکی دیکە لەسەر هاوسەره تازەکەم بدەم، چونکە ماڵی خەزوورم پێیان خۆش نییە و رێگەیان پێنەداوم لە راگەیاندنەکان باسی بکەم".
حەمکۆ لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەی خۆی و هاوژینە تازەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: "هاتریکی هاوسەرگیریم تۆمارکرد و بۆ دواجار چوومە نێو قەفەسی زێڕین و نوخشە لە هەموو عاشقان بێت".
حەمکۆ پێشتر دووجاری دیکە هاوسەرگیریکردووە کە دوایینجار لەگەڵ خانمێکی بەڕازیلی بوو بەناوی رۆبێرتا رۆچە و منداڵێکیشیان بەناوی تۆماس هەبووە.
هــ. ر
PM:04:02:23/07/2019
ئهم بابهته 5792
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت