نرخی دراوه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ


وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ی ته‌مموزی 2019، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عیراقی له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.


ره‌وه‌ز ئامانج، له‌ نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: نرخی 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ 120 هه‌زار و 400 دیناره‌.

وتیشی: "100 یۆرۆ به‌ 135 هه‌زار دیناره‌ و 100 پاوه‌ن به‌ 149 هه‌زار و 250 دیناره‌".

روونیشیكرده‌وه‌: 100 لیره‌ی توركی به‌ 21 هه‌زار و 750 دیناره‌، 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ 10 هه‌زار و 250 دیناره‌.


AM:10:09:23/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 15896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت