پاكستان هه‌نگاوی یه‌كه‌می دۆزینه‌وه‌ی شوێنی ئوسامه بن لادن ئاشكرا ده‌كات
ئوسامه بن لادن
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی شوێنی ئوسامه بن لادن سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی قاعیده ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه به‌هۆی زانیارییه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌ی، شوێنی خۆحه‌شاردانی ناوبراو ئاشكرا كراوه.
رۆژی دووشه‌ممه عومران خان سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "فۆكس نیوز" وتی: "ده‌زگای هه‌واڵگری پاكستان زانیاری دا به ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا تا شوێنی ئوسامه بن لادن سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی قاعیده بدۆزنه‌وه و دواتر بیكوژن".
عومران خان كه ئێستا به سه‌ردانێك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه، وتیشی: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری پاكستان ئه‌و زانیارییانه‌ی دا به ئه‌مریكییه‌كان تا بتوانن شوێنی ئوسامه بن لادن دیاری بكه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و زانیارییانه‌یان له‌ڕێی چاودێریكردنی مۆبایله‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر ئاشكرا بكات كه ئایا له‌ڕێی ده‌نگی خۆیه‌وه شوێنی بن لادن دیاریكراوه، یان له‌ڕێی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی كه‌سانی تره‌وه.
له ماوه‌كانی رابردوودا پاكستان ره‌تیده‌كرده‌وه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ئوسامه بن لادن بدات كه چه‌ندین ساڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان به‌دوایه‌وه بوون تا دواجار هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا له 2011دا له دووری نزیكه‌ی 100 كیلۆمه‌تر له باكووری ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان كوشتی.
جه‌نه‌راڵی خانه‌نشینی پاكستانی ئه‌سه‌د درانی كه له ساڵانی 1990 تا 1992 سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌ی بوو، له كتێبێكدا كه 2018 بڵاوكرایه‌وه رایگه‌یاند كه "پاكستان، واشنتۆنی له شوێنی خۆحه‌شاردانی ئوسامه بن لادن ئاگاداركرده‌وه و راشیگه‌یاند كه هیچ زانیارییه‌كانی نییه چونكه هاریكاریكردنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دژی كه‌سێك كه زۆربه‌ی پاكستانییه‌كان به پاڵه‌وانیان ده‌زانی، ره‌نگ بوو حكومه‌ت ئیحراج بكات".
له 2 ی ئایاری ساڵی 2011 هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا هێرشیانكرده سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كه بن لادن خۆی تێدا حه‌شار دابوو كه ده‌كه‌وێته شاری ئه‌بوت ئاباد له پاكستان و كوشتیان.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:09:46:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت