پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری داخرا
وێستگه نیوز -
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به رێنماییه گه‌شتیارییه‌كان و نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی پاكژی تیایدا، پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری سه‌یران له قه‌زای دوكان داخرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، قایمقامیه‌تی قه‌زای دوكان رایگه‌یاند كه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به رێنماییه گه‌شتیارییه‌كان و نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی پاكژی تیایدا، پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری سه‌یران داخرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی سیروان سه‌رحه‌د قایمقامی قه‌زای دوكان، له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له لیژنه‌كانی پشكنینی گه‌شتوگوزار و لیژنه‌ی زیاده‌ڕۆیی، بڕیار له داخستنی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك درا كه پابه‌ندی رێنمایه‌كان نه‌بێت.
سیروان سه‌رحه‌د قایمقامی دوكان، پشتگیری ته‌واوی خۆی بۆ لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ربڕی، تا بتوانن كاره‌كانیان به‌باشی رایی بكه‌ن و خزمه‌تی شایسته پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه دوابه‌دوای ئه‌م بڕیاره‌ش، لیژنه‌ی پشكنینی گه‌شتوگوزار به‌سه‌رپه‌رشتی رێژین ره‌وف پشكنین بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری ئه‌نجامدرا و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به رێنماییه‌كانه‌وه پڕۆژی گه‌شتیاری سه‌یران داخرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه هاوكات سێ پڕۆژه‌ش غه‌رامه‌كران و سێ پڕۆژه‌ی تریش ئاگادار كرانه‌وه و ده‌ستخۆشیش له خاوه‌نی ئه‌و پڕۆژانه كرا كه پابه‌ندی رێنماییه‌كان بوون.
قایمقامیه‌تی دوكان راشیگه‌یاند كه مۆڵه‌تی یه‌ك هه‌فته‌ش درایه ئه‌و پڕۆژانه‌ی پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بوون و له ئاگه‌ری به‌رده‌وامی له سه‌رپێچییه‌كان سزا ده‌درێن.
PM:10:13:22/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت