خانمه‌ وه‌به‌رهێنه‌رێك گه‌وره‌ترین شاری پیشه‌سازی له‌ عیراق دروست ده‌كات


وێستگه‌ نیوز -
خانمه‌ وه‌به‌رهێنه‌رێك گه‌وره‌ترین شاری پیشه‌سازی له‌ به‌غدا دروست ده‌كات كه‌ یه‌كه‌م كاری‌ له‌و شێوه‌یه‌یه‌ له‌ عیراق ئه‌نجام بدرێت و هه‌لی‌ كار بۆ زیاتر له‌ 10 هه‌زار كه‌س ده‌ڕه‌خسێنێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22ی‌ ته‌مموزی‌ 2019 به‌نگین رێكانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێبوونی عیراق له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه‌ گه‌وره‌ترین شاری پیشه‌سازی له‌ به‌غدا له‌لایه‌ن خانمه‌ وه‌به‌رهێنه‌ر زه‌ینه‌ب ئه‌لجه‌نابی دروست ده‌كرێت.

به‌نگین رێكانی‌ وتی‌: "رێكاره‌كانی بنیاتنانی گه‌وره‌ترین شاری پیشه‌سازی له‌ به‌غدا ده‌ستیپێكردووه‌ كه‌ له‌ عیراقدا نمونه‌ی نییه‌".

وتیشی‌: "پڕۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن زه‌ینه‌ب جه‌نابی، خانمه‌ وه‌به‌رهێنه‌ری عیراقییه‌وه‌ دروستده‌كرێت".

وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێبوونی عیراق ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌ ناوچه‌ی نه‌هره‌وان له‌ به‌غدا دوو هه‌زار دۆنم زه‌وی دراوه‌ به‌ زه‌ینه‌ب ئه‌لجه‌نابی‌ بۆ دروستكردنی گه‌وره‌ترین شاری پیشه‌سازی له‌ عیراق  كه‌ زیاتر له‌ 10 هه‌زار هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت.


PM:09:12:22/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 4636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت