ئێران وێنه و ڤیدیۆی تیمی نه‌وتهه‌ڵگره به‌ریتانییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز –
میدیاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران وێنه و ڤیدیۆی تیمی ئه‌و نه‌وتهه‌ڵگره به‌ریتانییه‌یان بڵاوكرده‌وه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی ته‌مموزی 2019 میدیاكانی ئێران یه‌كه‌م وێنه و ڤیدیۆی تیمی نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی به‌ریتانیایان بڵاوكرده‌وه كه هه‌ینی رابردوو له گه‌رووی هورمز سوپای پاسدارانی ده‌ستی به‌سه‌رداگرت.
له وێنه و ڤیدیۆكاندا تیمی كه‌شتییه‌وانی نه‌وتهه‌ڵگری "ستینا ئێمپێرۆ" ده‌بینرێت كه ژماره‌یان 23 كه‌سه له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌دا دانیشتوون.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه كۆمپانای ستینا بالك، به فه‌رمی داوای كرد سه‌ردانی ئه‌ندامانی تیمی كه‌شتییه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه نه‌دراوه‌ته‌وه.
ئێران رایگه‌یاند: "ئه‌و نه‌وتهه‌ڵگره به‌ریتانییه‌ی به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له یاساكانی ده‌ریاوانیی و خۆكێشانی به به‌له‌مێكی راوكردندا له گه‌رووی هورمز ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه".
PM:06:52:22/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت