په‌رله‌مانی عیراق واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی دیاریكرد
وێستگه نیوز –
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڕیاری دا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له 1ی نیسانی ساڵی 2020دا ئه‌نجام بدرێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی ته‌مموزی 2019دا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڕیاریدا رۆژی 1ی نیسانی 2020 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق به‌ڕێوه‌بچێت.
رزگار حه‌مه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له شاری كه‌ركوكیش ئه‌نجامده‌درێت.
رزگار حه‌مه وتی: "تایبه‌تمه‌ندی كه‌ركوك له‌به‌ر چاو ده‌گیرێت و له پڕۆژه‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بڕگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و پارێزگایه دانراوه".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران راشیگه‌یاند كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان شێوازی ژماردنی ئه‌لیكترۆنی به‌كارده‌هێنرێت، به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڵام گۆڕانكاری تێداكراوه و كامێرای چاودێری به‌كارده‌هێنرێت بۆ تۆماركردنی سه‌رجه‌م پرۆسه‌كه.
PM:06:14:22/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 1952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت