ئەنجومەنی وەزیران گفتۆگۆی لەسەر گرنگیی بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی حکومەتی هەرێم کرد

‌کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا ئیدانه‌ی روداوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوی رێستۆرانته‌كه‌ی شاری هه‌ولێری كرد و سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زیره‌كانی راسپارد داموده‌زگاكانیان راسپێرن كه‌ به‌باشترین شێوه‌ رێز له‌ هاوڵاتیان بگرن، هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر  گرنگیی بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی حکومەت کرا.

ئه‌مڕۆ دووشەممە 22ی تەمموزی 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران دووەمین کۆبوونەوەی خۆی ساز کرد.

بەپێی راگەیەنداروێک کە وێنەیەکی دراوەتە وێستگە نیوز، لە کۆبونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران بە توندی روداوە تیرۆریستییەکەی تەقەکردن لە رێستورانتێکی هەولێر سەرکۆنە کرد و دەستخۆشی لە دەزگاکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد کە لە ماوەیەکی کورتدا توانیان ئەنجامدەرانی کردەوەکە دەستگیربکەن، ئەنجومەنی وەزیران هاوخەمیشی لەگەڵ کەسوکاری قوربانییانی رووداوەکە دەربڕی.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لە بارەی رێوشوێنی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کرا و وەزیرەکان سەرنج وتێبینی خۆیان خستەڕوو.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وەزیرەکانی راسپارد لە دامودەزگاکانی حکومەتدا بە باشترین شێوە رێز لە هاوڵاتیان بگێری و جیاوازی لە مامەڵەکردندا نەکرێت، پەیوەست بەمەش بڕیارە وەزارەتەکان رێنمایی تایبەت دەربکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران.

مه‌سرور بارزانی، تیشکیشی خستە سەر سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا کە بە شێوەیەکی زۆر ورد داتا و زانیاریی پێویستی لەبارەی مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان بۆ بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی عیراق رونکردبووەوه .و بڕیارە شاندی هاوبەشی هەردوولا لە نزیکترین کاتدا دەست بە گفتوگۆی چڕ بکەن بۆ دانانی میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەرسێردراوەکان لەگەڵ بەغدا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گرنگی و بایەخیی بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی حکومەت کرا وەک لە کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمدا هاتووە. 

ئاماژە بەوەشدرا کە ئێستا ماڵپەڕی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک ماڵپەڕێکی یەکگرتووی سه‌رجه‌م وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ و پێشکەوتوو کراوەتەوە و بڕیارە لە ئاییندەدا لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە خزمەتگوزاری گشتی و بەدەستهێنانی بەڵگەنامە و زانیاری پێویست پێشکەشی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات و ببێتە هەنگاوێک بەرەو بە ئەلیکترۆنیکردنی ئیشوکارەکانی حکومەت.


PM:03:35:22/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت