پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆی ساتی دزیکردنی تۆمەتبارێک بڵاودەکاتەوە

‌وێنەکە لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە

وێستگه‌ نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکییان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد کە پێشتر پێشینەی دزیکردنی هەبووە.


بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تیایدا هاتووه‌، "پاش ئەوەی لەسەرەتای مانگی ته‌مموزی ئەمساڵ چەند فرۆشگایەك لەگەڕەكەكانی رزگاری‌ و بەختیاری‌ و ئاشتی لەشەواندا دزییان لێكراو لەكاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دەركەوت شێوەی دزییەكە لەسەرجەم فرۆشگاكان هەمانشێوەیە".

ئاشکراشکراوە: " تۆمەتبار (ز، ح، ح) لەدایكبوی ساڵی‌ 1976 بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی بەوەدا ناوە كە لەسێ‌ فرۆشگای تر دزیكردووە".

پێشتر تۆمەتبار لەسەر تاوانی دزیكردن بەند بووە و بەسپاردە ئازاد كراوە.

هــ. ر


PM:02:12:22/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 4408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو