سبەی پشکی ئەم مانگەی موچە لە بەغداوە دەنێردرێت
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به وه‌زیری دارایی عیراقه‌وه كردووه و پێی راگه‌یاندووه كه سبه‌ینێ سێشه‌ممه 23ی ته‌مموزی 2019، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات.
هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی ته‌مموزی 2019، سەبارەت بە دواکەوتنی ناردنی پشکی هەرێم بۆ مانگی ته‌مموز قسەی له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن، وەزیری دارایی عیراق کردووه و پێی راگەیاندووه، کە سبەی سێشەممە پشکی هەرێم دەنێردرێت.
ده‌شڵێت: "وه‌زیری دارایی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی دڵنیاكردووەته‌وه كه هیچ كێشه‌یه‌ك له ناردنی مووچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه نییه".
بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگێكی فه‌رمانبه‌ران، حكومه‌تی هه‌رێم پێویستی به 880 ملیار دینار هه‌یه، به‌ڵام له‌و بڕه ته‌نیا 453 ملیار دیناری له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ ده‌نێردرێت، بۆیه له‌كاتی دواكه‌وتنی مووچه‌كه‌ی به‌غدا دابه‌شكردنی مووچه له هه‌رێم دواده‌كه‌وێت.
هــ. ر
PM:02:11:22/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 9352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت