لیژنه‌یه‌كی به‌غداو هه‌رێم بۆ راده‌ستكردنی نه‌وت به‌ سۆمۆ پێكهێندراوه‌

‌نەوت کێشە سەرەکییەکەی نێوان بەغداو هەرێم

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەندامێکی‌ لیژنەی‌ نەوت و وزە لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگەیاند، لیژنەیەکی‌ هاوبەش لەنێوان هەرێم و بەغدا پێکهێنراوە، بۆ دەستکردن بە رادەستکردنی‌ 250 هەزار بەرمیل نەوتی‌ هەرێم بە بەغدا.


ئەمجەد عەقابی‌، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە رۆژنامەی‌ سەباحی‌ فەرمی‌ عیراقی‌ راگەیاندووە، لیژنەکە لە وەزارەتەکانی‌ نەوتی‌ عیراق و سامانە سروشتییەکانی‌ هەرێم پێکهێنراوە بۆ تاوتوێکردنی‌ پرسی رادەستکردنی‌ نەوتی‌ هەرێم بە کۆمپانیای‌ سۆمۆی‌ عیراقی‌.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: هەرێمی‌ کوردستان جەختیکردوەتەوە کە بەهۆی‌ دواکەوتنی‌ پێکهێنانی‌ حکومەتەوە لەسەرەتای‌ ئەمساڵەوە نەوتی‌ رادەستنەکردووە و داهاتی‌ ئەو نەوتە لەسەرەتای‌ ئەمساڵەوە تا ئێستا رادەستی‌ بەغدا دەکرێتەوە.

هەفتەی‌ رابردوو مەسرور بارزانی‌، سەرۆکی‌ حکومەتی‌ هەرێمی كوردستان بەسەرۆکایەتی‌ شاندێک سەردانی‌ بەغدای‌ کردو جەختی‌ لەسەر چارەسەرکردنی‌ کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ بەغدا کردەوە.

هــ. ر


PM:12:51:22/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو