ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌شده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌ران و بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 22ی ته‌مموزی 2019، مووچه‌ی مانگی چواری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی دارایی راشیگه‌یاند: دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌پێی خشته‌ی ئاماده‌كراو كه‌تاكۆتایی ئه‌م مانگه سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنه‌كانی دیكه مووچه وه‌رده‌گرن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر به‌هۆی زووتر گه‌یشتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه له لایه‌ن به‌غداوه، دابه‌شكردنی مووچه زووتر ته‌واو ده‌بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌م مانگه هێشتا پاره‌كه‌ی به‌غدا نه‌گه‌یشتووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه.
هــ. ر
AM:11:03:22/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 9828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت