سوپای پاسداران ئاڵای ئێرانی لەسەر كەشتیە بەریتانیەكە هەڵكرد


وێستگە نیوز-
سوپای پاسداران ئاڵای ئێرانی لەسەر كەشتیە ئەو کەشتییە بەریتانیە هەڵكرد کە دەستی بەسەرداگرتبو
  
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە كەناڵی تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئەو كەشتیە نەوتهەڵگرە بەریتانیای بڵاو كردەوە كە رۆژی هەینی رابردوو دەستی بەسەردا گرت، بەڵام ئەوەی جێی سەرسڕمانی جیهان بوو، هەڵكردنی ئاڵای ئێرانە لەسەر كەشتیە بەریتانیەكە.

کەشتییە بەرتیانییەکە رۆژی هەینی رابردو سوپای پاسداران لە گەرووی هورمزدا، دەستی بەسەر كەشتیەكدا گرت و گواستوویەتیەوە بۆ بەندەر (بەندەر عەباس)، ئەوەش ناڕەزایی توندی بەریتانیا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێ كەوتەوە.

ئەمڕۆ لە هەنگاوێكی چاوەڕوانەكراودا، كەناڵی تەلەڤزیۆنی ئێرانی ڤیدیۆیەكی كەشتیە بەریتانیەكە بڵاو كردەوە، كە لەسەریەوە لە شوێنی ئاڵای بەریتانیا، ئاڵای ئێران دەشەكێتەوە.

ئەو هەنگاوەی ئێران لە ڕووی یاساییە مەترسیدارە و پێشێلكاری پرەنسیپەكانی یاسای نێودەوڵەتیی كەشتیوانیە.

هــ. ب




AM:10:37:22/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت