یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق بەرەو مەککە بەڕێکەوتن

‌وێنە.. بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق - فڕۆکەخانەی بەغداد

وێستگە نیوز-
یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق بەڕێکەوت بۆ بەجێگەیاندنی رێوشوێنەکانی ئەرکی حەج لە مەککە، ئەمساڵ وەرزی حەج لە نۆی مانگی ئابی داهاتوو دەستپێدەکات.

دوێنێ یەک‌شەممە بە سەدان حاجی عێراقی لە رێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەڕێکەوتن بۆ بەجێگەیاندنی مەراسیمی حەج لە وڵاتی سعودیە کە یەکێکە لە پێنج بنەماکەی ئیسلام کە مرۆڤی مسوڵمان دەبێت لە ژیانیدا ئەنجام بدات.

سێ هەزار و 483 حاجی ماڵی خودا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەڕێکراون و ڕۆژانەش سێ گەشت لەو فڕۆکەخانەیەوە بۆ سعودیە بەمەبەستی گەیاندنی حاجیان ئەنجام دەدررێت.

ئەمساڵ وەرزی حەج لە بەرواری نۆی مانگی ئابی داهاتوو دەستپێدەکات و لە 14ی هەمان مانگ کۆتایی دێت بۆ ئەو مەبەستەش زیاتر لە 7 هەزار حاجی لە هەرێمی کوردستان و نزیکەی 50 هەزار حاجی لە شارەکانی دیکەی عیراقەوە بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.


AM:08:44:22/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو