ئه‌نجامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی بۆردوومانكردنی سه‌ربازگه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز –
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی بۆردوومانكردنی سه‌ربازگه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له شاری كه‌ركوك، رایگه‌یاند كه بۆردوومانی سه‌ربازگه‌كه نه‌كراوه، رووداوه‌كه به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌وه بووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كیشه‌ممه ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه ده‌ریخست كه به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆردوومانی سه‌ربازگه‌كه نه‌كراوه و مووشه‌كیش ئاراسته نه‌كراوه".
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له عیراق ده‌ڵێت: "رووداوه‌كه به‌هۆی ئاگرگرتنی سووته‌مه‌نییه‌وه بووه له ئه‌نجامی كێشه‌یه‌كی ناوخۆییه‌وه".
به‌یاننامه‌كه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له رووداوه‌كه‌دا هیچ چه‌كدارێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نه‌كوژراوه.
رۆژی هه‌ینی 19ی ته‌مموزی 2019 یه‌كه‌ی راگه‌یاندنی ئەمنی عیراق رایگه‌یاند كه "له سه‌عات 1:50 ده‌قیقه و 2:20 ده‌قیقه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌وڕۆژه فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی نه‌ناسراو بۆردوومانی سه‌ربازگه‌ی شه‌هیدانی له ناوچه‌ی ئامرلی سه‌ر به لیوای 16ی حه‌شدی شه‌عبی كردووه و له ئه‌نجامدا دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی برینداربوون".
دوای رووداوه‌كه‌ش ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی نارده سه‌ربازگه‌كه تا ورده‌كارییه‌كه‌ی ئاشكرا بكات و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و رووداوه‌وه ره‌تكرده‌وه.
PM:11:25:21/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت