مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز -
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی رابردووی فه‌رمانبه‌ران و بڕیاره سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌ش بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "سبه‌ینێ دووشه‌ممه 22ی ته‌مموزی 2019 مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی دابه‌ش ده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه وتی: "دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌گوێره‌ی خشته‌ی دیاریكراو تا كۆتایی ئه‌م مانگه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ 21ی مانگی ته‌مموزه و حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند رۆژێكه ده‌ستی كردووه به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی رابردوو و تا ئێستاش به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌ی ئه‌و مانگه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
PM:10:18:21/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 8228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت