ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار: هێزێكی ئه‌مریكا له قه‌زای روتبه كشاوه‌ته‌وه
هێزێکی ئەمریکا لە عیراق
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار ئاشكرایكرد كه هێزێزی ئه‌مریكا له قه‌زای روتبه له خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار كشاوه‌ته‌وه.
سایتی روسیا توده‌ی له‌زاری عید عه‌ماش، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كه‌ی ئه‌مریكا تاوه‌رێكی تایبه‌ت به چاودێریكردن و ناسینه‌وه‌ی جموجوڵه‌كانی چه‌كدارانی داعشی له قه‌زای روتبه هه‌بووه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانرێت هۆكار چییه، له قه‌زاكه كشاونه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی عه‌ماش، هه‌رچه‌نده هێزه عیراقییه‌كانیش له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و كشانه‌وه‌یه كار له پرۆسه‌ی چاودێریكردنی چه‌كدارانی داعش بكات و رێگه‌یان بۆ خۆش ببێت، به‌ئاسانی جموجوڵ بكه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار راشیگه‌یاندوه كه دۆخی ئه‌منیی قه‌زای روتبه پێویستیی به هێزی ئه‌منیی تۆكمه و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان هه‌یه تا بتوانرێت كه‌لێنه ئه‌منییه‌كان پڕبكرێنه‌وه.
PM:07:32:21/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت