مادۆرۆ زه‌ریف بە فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان وەسف دەکات
نیکۆلاس مادۆرۆ و محەمەد جەواد زەریف
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا كه‌وتنه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گاڵته‌وگه‌پ و له‌كاتی پێشوازیكردن لێی به وێنه‌گر و رۆژنامه‌نوسه‌كانی وت: "وێنه بگرن، زه‌ریف ده‌ڵێی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه".
له‌كاتی پێشوازیكردنی له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا كه‌وته گاڵته‌وگه‌پ له‌گه‌ڵ میوانه‌كه‌ی و له‌به‌رچاوی وه‌فدی هه‌ردوولا به رۆژنامه‌نوسانی وت: "وێنه بگرن، زه‌ریف بۆخۆی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌دوای به‌شداریكردنی له كۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نیویۆرك، له‌دووه‌م وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین سه‌ردانی ڤه‌نزوێلا-ی كرد و به‌نیازیشه دواتر سه‌ردانی نیكاراگوا و بۆلیفیا بكات.
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ڤه‌نزوێلا، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌گه‌ڵ دێلسی رۆدرێگز، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه و په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان و پرسه گرنگه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی تاوتوێكرد، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ڤه‌نزوێلا و ئێران له‌وپه‌ڕی گرژیدایه.
PM:06:18:21/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت