نرخی تمه‌ن له مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه
وێستگه نیوزـ
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ی ته‌مموزی 2019، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بوو.
به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی دراو له هه‌رێمی كوردستان كه به تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه كراوه، یه‌ك ملیۆن و 158 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
له مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا 100 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 10 هه‌زار و 250 دیناری عیراقی بووه و به حه‌واڵه‌ش یه‌ك ملیۆن و 225 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
هاوكات 100 دۆلاری ئه‌مریكی به 120 هه‌زار و 300 دیناری عیراقی بووه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ 100 هه‌زار تمه‌ن به 10 هه‌زار و 500 دینار بوو.
PM:03:44:21/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 17492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت