پۆلیسی سلێمانی نووسینگهی نههێشتنی تاوانی ناوبازاڕی گواستهوه
فۆتۆ: راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دهكاتهوه كه نووسینگهی بهشی نههێشتنی تاوان له شوێنی ئێستای گوازراوهتهوه بۆ ناو بینای پێشووی خانوبهرهی سلێمانی پشتی دادگای پێشووی سلێمانی.
پۆلیسی سلێمانی له ئاگاداریهكدا بڵاویكردووهتهوه: "ئاگاداری دانیشتوانی شاری سلێمانی دەكەین كە نووسینگەی ناوبازاڕی بەشی نەهێشتنی تاوان لەشوێنی ئێستای خۆیدا نەماوە و گواستراوەتەوە بۆ ناو بینای پێشوی خانوبەرەی سلێمانی (پشتی دادگای پێشوی سلێمانی).
دهشڵێت: "بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەكەین بەمەبەستی رایكردنی كاروبارەكانیان لەو سنورە، سەردانی شوێنی نوێی نووسینگەی ناوبازاڕی بەشی نەهێشتنی تاوان بكەن".
هــ. ر
PM:02:24:21/07/2019
ئهم بابهته 7544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت