ئێران 11 هاوڵاتییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی ئازاد كرد
وێستگه نیوز ـ
سوپای پاسدارانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و 11 هاوڵاتییه كورده‌ی سنووری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌رانی ئازاد كرد، كه به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستگیری كردن.
فرزنگ ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌رانی سه‌ر به قه‌زای چۆمان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و 11 هاوڵاتییه كورده‌ی گوندی ئالانه‌ی سه‌ر به ناحیه‌كه‌یان ئازاد كرد كه به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستگیری كردن و نزیكه‌ی 400 سه‌ر مه‌ڕوماڵاتیشی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتن.
وتیشی: "هێشتا مه‌ڕو ماڵاته‌كان راده‌ست نه‌كراونه‌ته‌وه و هه‌ر لای سوپای پاسداران ماوه، بۆ ئه‌وه‌ش داوا له خاوه‌نی ئه‌و مه‌ڕ و ئاژه‌ڵانه كراوه كه سه‌ردانی ئێران بكه‌ن به‌مه‌ستی رێكاره‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌یان".
ئه‌وه‌شی باسكرد، پێده‌چێت له سه‌ردانه‌كه‌دا داوا له‌و خاوه‌ن ئاژه‌ڵانه بكرێت جارێكی تر نزیكی بازگه‌كانی سوپای پاسداران نه‌بنه‌وه.
PM:01:44:21/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت