پیاوێك ده‌ستگیر كرا كه ئاڵتوونی ژنه‌كه‌ی دزی بوو
فۆتۆ: پۆلیسی سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
دوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن ژنێكه‌وه لەبەرامبەر ئەوەی بڕێك ئاڵتونی لێدزرابو، به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو لەلێکۆڵینەوەکاندا ده‌ركه‌وت کە هاوسه‌ری ژنەکە دزیویه‌تی.
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "رۆژی 18ی ته‌مموزی 2019، پاش تۆمارکردنی سکاڵاکە، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان بەسەرپەرشتی ئەفسەری ئێشکگر لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد، دوای ئەنجامدانی پشكنین و هێڵكاریی بۆ شوێنی رووداوه‌كه، لەلێکۆڵینەوەکاندا ده‌ركه‌وت کە ئەو بڕە ئاڵتونە له‌لایه‌ن هاوسه‌ری ژنەکەوە دزراوە".
راشیگه‌یاندووه: مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان توانیان هه‌مان شه‌وی ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتبارەکە ده‌ستگیر بکەن و لەبەردەم دادوەردا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا نا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی، لەئێستادا تۆمەتبار به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادانی عیراقی به‌نده و لەلایەن به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانەوە په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌کە بۆ رووداوکە کراوەته‌وه.
هــ. ر
PM:01:35:21/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت