سلێمانی... بەشی نەخۆشیە درێژخایەنەكانی منداڵان كرایەوە


وێستگە نیوز-
بەشی نەخۆشیە درێژخایەنەكانی منداڵان لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری كرایەوە

ئەمڕۆ شەممە لەمەراسیمێكدا بەئامادەبوونی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگای سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و خاوەنی كۆمپانیای نەجمەدین و نوێنەری ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان، بەشی نەخۆشیە درێژخایەنەكان لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری كرایەوە كەلەلایەن كۆمپانیای نەجمەدین بۆ بازرگانی گشتی نۆژەنكراوەتەوە.

د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەوتارێكدا سوپاسی كۆمپانیای نەجمەدینی كرد كە بەو هەنگاوەی توانی بەشێكی گرنگ لەنەخۆشخانەی مناڵان نۆژەن بكاتەوە كە ئەویش بەشی نەخۆشیە درێژخایەنەكانی  منداڵانە.

د.سەباح نەسرەدین رایگەیاند "لەبەر گرنگی منداڵان تایبەتمەندی خۆیان هەبووە لە دابینكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ نەخۆشخانەی مناڵان كە خزمەتگوزاریەكان شایستەبن بەژیانی  مناڵان".

هــ. ب




PM:01:03:21/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت