میدیای پەکەکە: ١٠ سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران و برینداربوون


وێستگە نیوز-
لە ناوچەی خواکورکی باشوری کوردستان لەشەڕی چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان گەریلا و سوپای تورکیادا، لانیکەم ١٠ سەربازی تورک کوژراون و بریندار بوون.

ئەمڕۆ یەک‌شەممە ئاژانسی فوارت نیوزی نزیک لە پەکەکە بڵاویکردووەتەوە "بەپێی زانیاریی سەرچاوە هەرێمییەکان، ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی ئەم مانگە لە کاتێکدا سوپای تورک هەوڵیداوە سەرباز لەسەر گردێکی خواکورک دابەزێنێت، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لێیان هاتوونە دەست و شەڕ ڕوویداوە".

ئاژانسی فورات نیوز ئاماژەی بەوەشداوە "شەڕ لە گردی شەهید بریتان-یش ڕوویداوە و لەو دوو شەڕەدا لانیکەم ١٠ سەرباز کوژراون و برینداربوون".

هاوژات ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، تا ئێستا لەسەر ئەو شەڕانە بە فەرمی زانیاریی بڵاونەکردووەتەوە.


PM:12:27:21/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 4248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو