مایک پۆمپیۆ: پابەندین بە گرەنتی پاراستنی هاوبەشەکانمان لە یەکە خۆجێیەکانی باکووری سووریا
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەێنێت "ئەمریکا
پابەندە بە گرەنتی پاراستنی هاوبەشەکانی لە یەکە خۆجێیەکانی باکووری سووریا".
ئەمڕۆ یەکشەممە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە "شەوی رابردو مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەنجامدا".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند "ئێمە پابەندین بە پاراستنی هاوبەشە خۆجێیەکانی سووریا "کوردەکان” کە لەماوەی شەڕی دژ بە داعش هاوبەشی سەرەکی ئێمە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش بوون".
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ سوپای تورکیا بە درێژایی سنووری نێوان باکوور و ڕۆژئاڤای کوردستان سوپایەکی زۆری کۆکردبووەوە و دەیوویست پەلاماری ڕۆژئاڤای کوردستان بدات و هەروەها هێرشی کردە سەر چەند گوندێکی چواردەوری عەفرین.
هــ. ب
AM:11:01:21/07/2019
ئهم بابهته 1856
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت