کچێک لە لایەن براکەیەوە کوژرا


وێستگه‌ نیوز ـ
له‌ گوندێكی ناحیه‌ی خه‌لیفانی قه‌زای سۆران، كچێك له‌لایه‌ن براكەیه‌وه‌ كوژرا و پۆلیسیش روونکردنەوە لەو بارەوە دەدات.


رائید سه‌عدون هاودیانی، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران بە وێستگە نیوزی راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ نه‌خۆشخانه‌ی خه‌لیفان لەبوونی تەرمی کچێکی دانیشتووی گوندی تارینان ئاگاداریان کردنەوە کە بەوتەی باوکی لەلایەن برایەکییەوە بە گوللـە کوژراوە.

وتیشی: "باوكی كچه‌كه‌ دەڵێت ئێمە نازانین هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی چی بووه‌".

باسی له‌وه‌شكرد: كچه‌كه‌ ناوی (س.س.ع) و ته‌مه‌نی 17 ساڵە و كچی ماڵه‌وه‌یه‌، تۆمەتباری رووداوەکەش هەڵهاتووە و تائێستا دەستگیرنەکراوە.

هــ. ر


AM:10:48:21/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 18652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو