گه‌شته‌كانی نێوان له‌نده‌ن و قاهیره راگیران
فڕۆکەیەکی هێڵێ ئاسمانیی بەریتانیا
وێستگه نیوزـ
وه‌ك گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ناوچەکە، هێڵی ئاسمانیی به‌ریتانیا گه‌شته‌كانی بۆ میسر راگرت.
هێڵی ئاسمانیی به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند وه‌ك گرته‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ هه‌ڵسه‌نگاندانی دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه، بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته گه‌شته‌كانیان له‌نێوان له‌نده‌ن و قاهیره رادەگرن.
هێڵی ئاسمانیی به‌ریتانیا رایگه‌یاندوه كه به‌رده‌وام هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی ئه‌منیی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كان له جیهاندا ده‌كه‌ن و راگرتنی گه‌شته‌كانیشیان بۆ میسر ته‌نها بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی زیاتری دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه‌یه.
گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانیی به‌ریتانیاوه له‌كاتێكدایه كه رۆژی یەکشەممە 14 ی ته‌مموزی 2019، هیزە دەریاییەکانی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران دەستیان بەسەر کەشتیەکی نەوتگوازه‌ره‌وه‌ی بیانی‌دا گرت کە یەک ملیۆن لیتر نەوتی لە دوورگەی لارک لە کەنداوی فارس هەڵگرتبوو.
هەروەها رۆژی هەینی 19ی ته‌مموزی 2019، کەشتیەکی بەریتانی لەوکاتەی کە بە گەروی هورمز تێپەڕبووە، به‌هه‌مانشێوه لەلایەن هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانی ئیران دەستی بەسەردا گیرا.
سوپای پاسداران بەبیانوی "پابەند نەبونی به یاسا و ڕێساکانی هاتوچۆی دەریایی لە ئاوی نێودەوڵەتی" ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه به‌ریتانییه‌كه‌دا گرتوه و بە مەبەستی پشکنینی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەری بەرەو کەنارەکانی وڵاته‌كه‌ی بردوه.
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و دوو كه‌شتییه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه کاردانەوەی توندی ئەمریکا و بەریتانیا و روسیا و وڵاتە هاوپەیمانەکانی بەرتیانیای به‌دوای خۆیدا هێناوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش رایگه‌یاندوە "پێویسته ئێران ده‌ستبه‌جێ ئه‌و كه‌شتییه و تیمه كه‌شتیوانییه‌كه‌ی ئازاد بكات كه له كه‌نداودا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه".
لە چەند ڕۆژی رابردوشدا کەشتیەیکی نەوتڤوازه‌ره‌وه‌ی ئێرانی له گه‌روی جه‌به‌ل تارق له كه‌ناراوه‌كانی ئیسپانیا لەلایەن بەریتانیاوە دەستی بەسەردا گیرا و لە دوو رۆژی رابردوودا تەواوی تیمی كه‌شتییه‌كه ئازاد کران.
PM:09:53:20/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت