وێستگە نیوز-
دادوەری گشتی هەرێمی جهبهل تاریقی بەریتانی رایدەگەێنێت "بڕیاریانداوە دهستبهسهرداگرتنی کەشتییەكی ئێرانی بۆ 30 رۆژی تر درێژبكرێتهوه".
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاندوە "کەشتی گرەیس 1، کە بری 2.1 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتووە، لەلایەن هێزی دەریایی شاهانەی بەریتانی و پۆلیسی جەبەل تاریقەوە رێی لێگیرا لەرۆژی 4 تەمموزدا لەکاتێکدا بە ئاوی جەبەل تاریقدا دهڕۆشت".
فابیان پیکاردۆ سەرەکوەزیرانی جەبەل تارق راگیەیاندوە "بەردەوام دەبین بە کارکردنی بنیاتنەرانە و ئەرێنیانە لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بۆ ئاسانکارییکردن بۆ ئازادکردنی کەشتی گرەیس 1 بهگوێرهی تەواوی رێکارە یاساییەکان بەڵام ئەوە کاتی پێدەچێت بۆ ماوەی 30 رۆژ دەست بەسەردا گرتنەکە درێژ بکرێتەوە".
فابیان پیکاردۆ باسی لەوەشکردوە "کۆبوونەوەیەکی "بنیاتنەرانە و ئەرێنی"یان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کردووە لە لەندەن بەمەبەستی هێورکردنەوەی بارگرژیی دەستبەسەراگرتنی کەشتییە ئێرانیەکە لە ئاوەکانی بەریتانیادا".
هاوکات بەرپرسانی جەبەل تاریق و ئەمریکا رایانگەیاندوە "کەشتیە ئێرانییەکە بهڕێوه بووه بۆ سوریا تا نهوت بگوازێتهوه کە ئهمهش پێشێلکردنی سزا جیاوازەکانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکایە".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە رۆژی 4ی تەمموزی 2019ەوە کەشتییەکی نەوت هەڵگری ئێرانی کە بەرەو سوریا دەڕۆیشت لە لایەن بەریتانیاوە دەستی بەسەردا گیرا و دوای ئەوەش رۆژی یەکشەممە 14 ی تهمموزی 2019، هیزە دەریاییەکانی سهربه سوپای پاسدارانی ئێران دەستیان بەسەر کەشتیەکی نەوتگوازهرهوهی بیانیدا گرت کە یەک ملیۆن لیتر نەوتی لە دوورگەی لارک لە کەنداوی فارس هەڵگرتبوو ،هەروەها رۆژی هەینی 19ی تهمموزی 2019، کەشتیەکی بەریتانی لەوکاتەی کە بە گەروی هورمز تێپەڕبووە، بهههمانشێوه لەلایەن هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانی ئیران دەستی بەسەردا گیرا، ئەوەش رەوشی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی ئێران و بەریتانیا و هاوپەیمانەکانیی ئاڵۆز کردوە.
هــ. ب
PM:09:44:20/07/2019
ئهم بابهته 2932
جار خوێنراوهتهوه