له‌بری ڤیزای حه‌ج، ڤیزای ئاهه‌نگیان پێدرا
وێستگه نیوزـ
نزیكه‌ی 300 حاجیی میسری له‌لایه‌ن كۆمپانیا وه‌همییه‌كانه‌وه چه‌واشه‌كران و و به‌ناوی ڤیزای ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جه‌وه، ڤیزای تایبه‌ت به ئاماده‌بون له ئاهه‌نگه‌كانیان پێدراوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ئیلاف، كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیاریی میسر ڤیزای بینینی ئاهه‌نگیان بۆ 300 هاوڵاتیی وڵاته‌كه‌یان بڕیووه و پێیان وتون ئه‌وه ڤیزای حه‌جه، به‌رپرسانی عه‌ره‌بستانی سعودیش سه‌رجه‌میانی ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یان كردوه.
هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رنشینه گه‌ڕێندراوه‌كان كردوه و بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ڤیزاكانیان بڕیووه.
مه‌حمود عه‌بدولعه‌زیز، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای حه‌ج و عومره له وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری میسر رایگه‌یاندوه كه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ڤیزاكانیان به‌و حاجیانه داوه، كۆمپانیای وه‌همین و به‌شێوه‌كی فه‌رمی له وه‌زاره‌ت تۆمار نه‌كراون.
PM:09:33:20/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت