یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری کرا


وێستگە نیوز-
پەیمانگای نەتەوەیی بۆ لێکۆڵێنەوەی فەلەکناسی میسڕی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵی دیاریکرد.

ئەمڕۆ شەممە 20ی تەمموزی 2019 د. محەمەد غەریب، توێژەر لە پەیمانگای نەتەوەیی بۆ لێکۆڵێنەوەی فەلەکناسی میسر رایگەیاند "ڕۆژی عەرەفەی جەژنی قوربانی ئەمساڵ دەکەوێتە 10ی ئابی 2019ـەو ڕۆژی یەکشەممەش 11ی ئابی 2019 یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ دەبێت".

ئەمە لەکاتێکدا وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ چاوەڕێی بڕیاری سعوودیە دەکەن.

هــ. ب



PM:09:19:20/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 44356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو