سلێمانی..ماتۆڕسكیل روداوێكی هاتوچۆی دیكه‌ی دروستكرد
روداوەکە
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی پێكدادانی ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبیلێك له‌سه‌ر رێگای سیته‌ك له پارێزگای سلێمانی شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه برینداربوو، زیانێكی ماددی زۆریش به ئۆتۆمبیله‌كه گه‌یشت.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی ته‌مموزی 2019، له‌ئه‌نجامی پێكدادانی له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری (كیا ڕیۆ) و ماتۆڕسكیلێكدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی سیته‌ك له پارێزگای سلێمانی، شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه برینداربوو و ئێستاش باری ته‌ندروستیی جێگیره.
به‌گوێره‌ی لاپه‌ڕی ترافیك ئێف ئێم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، ماتۆڕسكیله‌كه له‌ڕێگه‌ی لاوه‌كییه‌وه هاتووه‌ته سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی سیته‌ك‌و خۆی به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌دا كێشاوه.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی ڕاگه‌یاند بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ماتۆڕسكیلی نایاسایی، داواش له دایك و باوكان ده‌كات ڕێگه‌نه‌ده‌ن جگه‌رگۆشه‌كانیان به‌بێ مۆڵه‌تی شۆفێریی و به‌بێ به‌كارهێنانی پێداوێستی سه‌لامه‌تی ماتۆڕسكیل لێ‌بخوڕن و هه‌رگیز ڕێگه‌ش نه‌ده‌ن جگه‌رگۆشه‌كانیان ماتۆڕسكیلی نایاسایی بكڕن و لێبخۆڕن.
PM:09:10:20/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت