کۆمسیۆن موچەی کارمەندان دابەش دەکات
ویستگە نیوز-
کۆمیسیۆنی هەرێم مووچەی ئەو کارمەندانەی دابەش دەکات کە کارمەند بون لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
ئەمڕۆ شەممە لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی هەرێمی کوردستان ئەو کەسانەی ئاگاداکردووەتەوە کە کارمەندی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوون ، دەتوانن لە سبیەنێ یەکشەممەوە سەردانی فەرمانەگەکەیان بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بکەن.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی هەرێم رایگەیاندوە "ئاگاداری سەرجەم ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە لە سنووری پارێزگای هەولێر کارمەندی ڕۆژی دەنگدان بوون، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کەلە(2018/9/30) ئەنجامدرا، تاوەکو ئێستا مووچە(کریێ) یان وەرنەگرتوە، پێویستە بەزووترین کات سەردانی فەرمانگەکەمان بکەن، چونکە دوا بەروار بۆ دابەشکردنی ئەم پاداشتە لە فەرمانگەکەمان (2019/8/15)دەبێت".
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە "پێویستە فەرمانبەری ناوبراو یەکێک لەم بەڵگەنامەو کۆپیەکەی لە لابێت وەک (پاسپۆرت ، کارتی نیشتیمانی ، ناسنامەی باری شارستانی ، ڕەگەزنامەی عێراقی ، مۆڵەتی شۆفێری)".
کۆمسیۆن وتوشیەتی "هیچ کەسێک ناتوانێت لەجێگای کەسێکی ترئەم کرێیە وەربگرێت".
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ٩ مانگی تەواو تێپەڕ بوە بەسەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان.
PM:07:48:20/07/2019
ئهم بابهته 2092
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت