جەواد زه‌ریف: ئامانجی ئه‌مریكا دروستكردنی ئاژاوه‌یه له كه‌نداو
محه‌ممه‌د جواد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئامادەیی وڵاتەکەیی له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان دەربڕی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو.
ئەمڕۆ هەینی محه‌ممه‌د جواد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند "ئه‌و ناكۆكییانه‌ی له كه‌نداو ڕووده‌ده‌ن ھیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێرانه‌وه نییه، به‌ڵكو ھۆكاره‌كه ئه‌مریكایه كه ده‌ست له‌كاروباری ناوچه‌كه وه‌رده‌دات و ئامانجیشی دروستكردنی ناكۆكییه له نێوان ئێران و وڵاتانی كه‌نداو".
محه‌ممه‌د جواد زه‌ریف ئاماژەی بەوەداوە "ھه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ فشارخستنه سه‌ر ئێران له‌كه‌نداو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه‌ئێران پابه‌ندبوونی به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه كه‌مكردووه‌ته‌وه".
زه‌ریف وتیشی "ئه‌مریكا له دووری 6 ھه‌زار میله‌وه ھاتووه بۆ دروستكردنی ناكۆكی و ئاژاوه‌نانه‌وه له‌نێوان وڵاتانی كه‌نداو و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ش نایاسایی و پێشێلكردنی رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه".
PM:07:14:20/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت