ئێران... ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەکەشتیە دەستبەسەرکراوەکەی بەریتانیادا بون ئاشکرا بو
وێنەی کەشتیە نەوتهەڵگرەکەی بەریتانیا
ویستگە نیوز-
فلیپین داوای
ئازادکردنی ئەو کەشتیوانەی دەکات کە ئیران لەسەر کەشتیە بەرتیانییەکە دەستگیری
کردوە.
ئەمڕۆ شەممە وڵاتی
فلیپین داوای لەئێران کرد کە ئەو هاوڵاتییە فلیپینییە ئازاد بکات کە یەکێک بوو لەدەستەی
سەرنشینەکانی ئەو کەشتییە نەوت هەڵگرە بەریتانییەی کە سوپای پاسدارانی ئێران دوێنێ
هەینی دەستیان بەسەردا گرتووە.
وەزارەتی دەرەوەی فلیپین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "هاوڵاتییەکی فلیپینی و هاوکات 18 هاوڵاتی هیندستان و سێ هاوڵاتی روسی و هاوڵاتییەکی لاتیڤیاش لەناو دەستەی سەرنشینانی ئەو کەشتییەدان و ئێستا سەرجەمیان دەستبەسەرن".
وەزارەتی دەرەوەی فلیپین ئاماژەی بەوەشداوە "لەڕێی فرید سانتۆس باڵیۆزی فلیپین لە ئێرانەوە پەیوەندیان کردوە بە دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بۆ جەختکردنەوە لەسەر سەلامەتی دەریاوانە فلیپینییەکە و دەبێت هەرچی زوە ئازاد بکرێت".
بەرپرسانی
ئێران رایانگەیاندوە "کەشتی نەوتهەڵگری ستینا ئیمبیرۆ کە خاوەندارێتییەکەی وڵاتی
سویدە و لەلایەن سوپای بەریتانیا پارێزراوە و ئاڵای ئەوانی لەسەر بوە ڕۆژی هەینی
پاش ئەوەی کە لەتەنگەی هورمز خۆی دەکێشێت بە یەختێکی ڕاوەماسیدا دەستیبەسەردا دەگیرێت".
ئەوەش دوای ئەوە دێت
کە رۆژی هەینی کەشتیەکی بەریتانی بەریتانی لەوکاتەی کە بە گەروی هورمز تێپەڕبووە، کە یەک لەسەر سێی نەوتی جیهانی لێوە تێپەڕ دەبێت، دەستی بەسەردا گیرا لەلایەن هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانی ئیران بەبیانوی "پابەند نەبونی یاسا و ڕێساکانی
هاتوچۆی دەریایی لە ئاوی نێودەوڵەتی"، لەبەرئەوە لەسەر فەرمانی دەسەڵاتدارێتی
بەندەر و ناوچە دەریایـیەکانی ئێران لە پارێزگای هورمزگان، کەشتیـیەکە لە لایەن یەکەیەکی
هێزی دەریایی ناوچەی یەکی ئێرانەوە دەستیبەسەرداگیرا و بەرەو کەنارەکانی ئێران
براوە بە مەبەستی پشکنینی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەری.
ئەوەش کاردانەوەی توندی ئەمریکا و بەریتانیا و روسیا و وڵاتە هاوپەیمانەکانی بەرتیانیای لێکەوتەوە.
هەروەها رۆژی پێنجشەممە هیزە دەریاییەکانی سوپای پاسداران دەستی بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری بیانیدا له كهنداو گرتووه کە یەک ملیۆن لیتر نەوتی لە دوورگەی لارک لە کەنداوی فارس هەڵگرتووە.
جێی ئاماژەیە لە چەند ڕۆژی رابردوشدا لەمەوبهریش کەشتییەکی نەوت هەڵگری ئێرانی کە بەرەو سوریا دەڕۆیشت لە لایەن بەریتانیاوە دەستی بەسەردا گیرا لە دوو رۆژی رابردوودا تەواوی تیمە کەشتیوانیەکە ئازادکران.
وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكاش رایگهیاندوە "پێویسته ئێران دهستبهجێ ئهو كهشتییه و تیمه كهشتیوانییهكهی ئازاد بكات كه له كهنداودا دهستی بهسهردا گرتووه".
هــ. ب
PM:06:21:20/07/2019
ئهم بابهته 3108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت