وێستگه نیوزـ
دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند كه یه‌كێك له هێرشبه‌رانی رێستۆرانته‌كه‌ی هه‌ولێر و تیایدا جێگری كونسوڵی گشتیی توركیا له هه‌ولێر كوژرا، ده‌ستگیركراون.
له‌لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، دژه تیرۆری كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی ته‌مموزی 2019، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكروه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه: مه‌زلوم دا‌غ، كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ی وه‌ك داواكراو له په‌یجی دژه تیرۆری كوردستان بڵاوكرایه‌وه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر و دژه تیرۆری كوردستانەوە ده‌ستگیر كراوە.
دژه تیرۆری كوردستان وێنە مەزڵوم دا‌غ-ی بە دەستگیرکراوی بڵاوکردوەتەوە و راشیگەیاندووە کە دواتر زانیاریی زیاتر ئاشکرا دەکەن.
دەقی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه تیرۆری كوردستان:
ئاگادارییه‌ك له دژه تیرۆری كوردستانه‌وه
ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه، تاوانبار مه‌زلوم دا‌غ كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ی وه‌ك داواكراو له په‌یجی دژه تیرۆری كوردستان بڵاوكرایه‌وه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر و دژه تیرۆری كوردستان ده‌ستگیر كرا.
زۆر سوپاسی هاوكاری بێ پایانی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین و ورده‌كاری زیاتر دواتر بڵاوده‌كرێته‌وه.
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه 17ی ته‌مموزی 2019، لە نزیک کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری هەولێر روداوێكی ته‌قه‌كردن رویدا و به‌هۆیه‌وه 3 كه‌س كوژران و 4ی دیكه‌ش برینداربوون.
هێرشه‌كه له‌كاتێكدا بوو كه چوار کارمەندی کونسوڵخانەی تورکیا بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ چوونەتە چێشتخانەی (ئۆك باز)ی نزیك ئێمپایەرستی لە شاری هەولێر، بەڵام لەلایەن دوو چەکدارەوە تەقەیان لێ‌کرا و به‌هۆیه‌وه ده‌ستبه‌جێ جێگری كونسوڵی گشتیی توركیا و دوو هاوڵاتیی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا.
PM:03:54:20/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3884
جار خوێنراوه‌ته‌وه