په‌كه‌كه‌ دوو سه‌ربازی توركیای كوشت

‌ژمارەیەک گەریلای پەکەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی هەشتی دیکەی لە باشوور و باکووری کوردستان راگەیاند.


وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیاندراوێکدا رایگه‌یاندووه‌، "بەهۆی شەڕ و پێکدادانی هێزەکانیان لە دژی گەریلاکانی پەکەکە لە چیای خواکورک لە ناو خاکی عیراق، سەربازێکیان کوژراوە و شەشی دیکەش برینداربوون".

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاشکراشی کردووە کە، "بەهۆی ئاڕاستەکردنی گولـلـە ئاربیجییه‌ك لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە بۆ بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی سوپا لە شاری بەدلیسی باکووری کوردستان، ئەفسەرێک کوژراوە و دوانی دیکە برینداربوون".

هــ. ر


PM:12:03:20/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 1572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو